به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسا، بان کی مون سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان وێڕای ده‌ربڕینی داخ ومه‌خابنی له‌پێش نه‌که‌وتنی دانوستانه‌کانی ئاشتی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌کان، هه‌ست به شه‌رمه‌نده‌یی ده‌کا.
بان کی مون وتی: له‌بنه‌ڕه‌ت ڕا ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی به‌رپرسانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه که کۆتایی به‌و کێشه‌یه بێنن و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کانیش بۆ سیاسه‌تێکی تایبه‌ت کار ناکا به‌ڵکوو بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌و پاراستنی گیانیان هه‌وڵ ده‌دا.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش له وتارێکدا که ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کرده‌وه، نووسی؛ خۆراگریی له‌هه‌مبه‌ر هه‌رچه‌شنه داگیرکارییه‌ک،به‌شێکه له زات و سرشتی مرۆڤه‌کان و فه‌له‌ستینی یه‌کان بۆیان هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر داگیرکه‌رانی زایۆنیست دا خۆڕاگر بن.
ئه‌و لێدوانانه‌ی بان کی مون به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی زایۆنییه‌کان بۆوه‌و بێنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی رژیمی زایۆنیستی ئیدیعای کرد که بان کی مون ده‌یه‌وێ به‌و لێدوانانه هه‌ڵمه‌تی دژه زایۆنیستی فه‌له‌ستینییه‌کان پاسا بداته‌وه.